PM:12:18:10/05/2023
1852 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە دوای ١٢ ساڵ بڕیاریدا بە گێڕانەوەی نوێنەری دیبلۆماسی خۆی بۆ سوریا؛ ئەوەش دوای داخستنی باڵیۆزخانەکەی بەهۆی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەوە.
دوای بڕیاری گەڕانەوەی سوریا بۆناو کۆمکاری عەرەبی، سعودیە بڕیاریدا بە گێڕانەوەی نوێنەری دیبلۆماسی بۆ سوریا.
وەزارەتی دەرەوەی
سعودیە لەو بارەیەوە دەڵێت، ئامانج لە گێڕانەوەی نوێنەری دیبلۆماسی پەرەپێدانی پەیوەندییە
هاوبەشەکان و سەقامگیربوونی لایەنی ئەمنییە لە سوریا و ناوچەکە.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
لە ساڵی ٢٠١١ بەهۆی شەڕی ناوخۆی وڵاتی سوریاوە، وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی وەک سزادانی
بەشار ئەسەد، سوریایان لە کۆمکاری عەرەبی دەرکرد.