سەردێڕ:

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو بەهای دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:10:02:10/05/2023

27088 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا، بەهای دۆلار بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٤٦ هەزار و ٢٥٠ دینار.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەهاکەی بەراورد بە دوێنێ لەکاتی داخستنیدا ٧٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.

سەرباری ئەوەی دوێنێ، بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٠٦ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، بەڵام لە دوێنێوە بەهای ١٠٠ دۆلار هەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو، هەر ١٠٠ دۆلارێک زیاتر لە سێ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

هاوکات ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٠٧ ملیۆن و ٢٩١ هەزار و ٢٥٧ دۆلاری خستوەتەروو، بەوەش بەروارد بە دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق ملیۆنێک دۆلاری بۆ فرۆشی دۆلار زیادکردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیاردەری پێشووی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی سیاسەتی بانکی و نەختینەیی پێویست، ناسەقامگیری لە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراقدا دروستبووە.

لە ماوەی رابردووشدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دۆلار دەگەڕێتەوە بۆسەر نرخی فەرمی.

مانگی رابردووش مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو سیاسەتەی بانکی ناوەندی گرتوویەتییە بەر، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بۆ ئاستی نرخی فەرمی کە ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٣٢ هەزار دینارە دادەبەزێت.













گەلەری