AM:09:34:10/05/2023
4312 جار خوێندراوەتەوە
ئەنیشتاینێکی نوێ بەڕێگاوەیە؛ کچێکی تەمەن ١١ ساڵ لە مەکسیک ئاستی زیرەکی زانای بە ناوبانگى فیزیا، ئەلبێرت ئەنیشتاینی تێپەڕاندووە و لە ئێستادا سەرقاڵی خوێندنی ماستەرە لە بواری ئەندازیاریدا.
ئەدهارا پێرێز سانچێز، کچێکی مەکسیکی تەمەن ١١ ساڵە و لە گەڕەکێکى هەژارنشین بە ناوى تلاهاو لە مەکسیکۆ سیتی گەورە بووە، توشبووی ئۆتیزمە و خاوەنی زیرەکییەکی لە ڕادەبەرە بەجۆرێک کە ئاستی زیرەکی زانای بواری فیزیا، ئەلبێرت ئەنیشتانی تێپەڕاندووە.
میدیا جیهانیەکان باس لەوەدەکەن،
لە ئێستادا ئەنیشتاینێكی نوێ بە ڕێگاوەیە کە تووشبووی ئۆتیزمە و لە ئێستادا سەرقاڵى
تەواوکردنی خوێندنى ماستەرە لە بواری ئەندازیاریدا، بە نیازیشە دواى تەواوکردنى خوێندن
لە وێستەگەی بۆشایی ئەمریکا ناسراو بە ناسا کار بکات.