سەردێڕ:

سودانی: بە ئامانجى زوو تەواوکردنى پڕۆژەکان ماوەى کارکردن دەکرێتە ٢٤ کاتژمێر

PM:01:19:09/05/2023

2036 جار خوێندراوەتەوە

بە مەبەستی خێراکردنی کارکردن لە پرۆژەکاندا، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەکارهێنانی سیستەمی کارکردنی ٢٤ کاتژمێری لە سەرجەم پڕۆژەکاندا.


نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سودانی و بە مەبەستی خێراکردنی کارکردن لە سەرجەم پرۆژەکان، کارەکان دەکرێنە سێ دەوام و ڕۆژانە ٢٤ کاتژمێر بەردەوام دەبن.

ئاماژە بەوەشکراوە، کاری لەپێشینەی حکومەتەکەی، جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی پێداویستییە ڕاستەقینەکانی هاوڵاتیان و بە ئامانجگرتنی ئەو ناوچانەیە کە زۆرترین کێشەیان بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە هەیە.

راشیگەیاند، سەرجەم پڕۆژەکان بە باشترین کوالێتی جێبەجێدەکرێن و پڕۆژەکانیش پەیوەستن بە خواست و پێداویستییەکانی هاوڵاتییانەوە.













گەلەری