سەردێڕ:

یەکێتیی ئەوروپا: هەڵوێستمان بەرامبەر رژێمی ئەسەد نەگۆڕاوە

PM:09:44:08/05/2023

1620 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژ لە کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، "هەڵوێستی خۆمان ناگۆڕین تا ئەوکاتەی رژێم هەنگاوێکی مانادار نەنێت بۆ لابردنی هەموو ئەو هۆکارانەی کە بوونەتە هۆی سەپاندنی سزاکان بەسەریدا".


دوای بڕیاری گەڕانەوەی رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی، یەکێتیی ئەوروپا هەڵوێستی خۆی دووپاتکردەوە و رایگەیاند، بەبێ چارەسەری سیاسیی، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ رژێمی ئەسەد مەحاڵە.

پیتەر ستانۆ وتەبێژ لە کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، "هەڵوێستی خۆمان ناگۆڕین."

وتیشی، بڕیارەکەی کۆمکاری عەرەبی لەم هەفتەیەدا لە پلاتفۆرمێکدا لەنێوان وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپادا تاوتوێ دەکرێت و کاریگەرییەکانی بڕیارەکە لەسەر یەکێتیی ئەوروپا دەخرێتە بەرباس.​​​​​​​

یەکێتیی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە، چەندین سزای بەسەر رژێمی ئەسەددا سەپاندووە.

 

 













گەلەری