سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دوو رووداوی سەرنجڕاکێش لە رێوڕەسمی تاجلەسەرنانی پاشا چارلسدا روویدا

PM:08:52:08/05/2023

17396 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی تاجلەسەرنانی پاشا چاڕلسی سێیەمدا؛ دوو رووداوی سەرنجڕاکێش تۆمارکراون و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە کە بریتین لە بێهۆشبوونی پاسەوانێک و ئەوی دیکەیان کۆنتڕۆڵنەکردنی ئەسپێکە لەلایەن یەکێک لە پاسەوانەکانی پاشاوە.


لە یەکێک لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت لەکاتی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی تاجلەسەرنانی پاشا چارلسی سێیەم، لە قەڵای کاردیف کە تەمەنی دوو هەزار ساڵە، ئەو تیمەی بۆ سڵاوکردن دانراون لەکاتی سڵاوکردنەکەدا یەکێک لە پاسەوانەکان لەهۆش خۆی دەچێت.

ئەمەش دووەم جارە لە مەڕاسیمێکی تایبەت بە پاشا چاڕلس یەکێک لە پاسەوانە بەشداربووەکان لە هۆش خۆی بچێت.

لە گرتەیەکی دیکەی ڤیدیۆییدا لەکاتی رێکردنی گالیسکەکەی پاشا چاڕلس لە یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی لەندەن، یەکێک لە ئەسپەکان هاوسەنگی لەدەستدەدات و ئەو پاسەوانەی لەسەرییەتی ناتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات و ئەسپەکە خۆیدەکات بەناو ئامادەبووانی مەڕاسیمەکەدا.

هەردوو رووداوەکەش کاردانەوەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتووەتەوە.













گەلەری