سەردێڕ:

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی چەندی دۆلار خستووەتەڕوو؟

PM:06:44:08/05/2023

1492 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە ١٨٠ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق هاوشێوەی رۆژانی رابردوو لە سنووری ١٨٠ ملیۆن دۆلاری خستووەتەڕوو، کە بۆ ئەمڕۆ ١٨٠ ملیۆن و ٢٦٧ هەزار و ٦٣٩ دۆلاری خستوەتەڕوو.

لەو بڕەی بانکی ناوەندی عێراق خستوویەتییەڕوو، ١٥٢ ملیۆن و ١٦٧ هەزار و ٦٣٩ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٨ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینەیی فرۆشتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە رۆژانە لە سنوری ١٨٠ ملیۆن دۆلار دەخاتەڕوو.

لەماوەی رابردوودا بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، رۆژانە بەپێی پێویستی دۆلار دەخەنەڕوو.

 

 

 













گەلەری