سەردێڕ:

بەهای دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:06:08:08/05/2023

30512 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەروارد بەکاتی کردنەوەی ٢٥٠ دینار بەرزبوەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا زیاتر بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و لە کاتێکدا بەهای ١٠٠ دۆلار لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا بە ١٤٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

هاوکات ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ١٨٠ ملیۆن دۆلاری خستوەتە بازاڕەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی سێ رۆژە بەردەوام بەهای دۆلار بەرزدەبێتەوە لە کاتێکدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەهاکەی دابەزییبوو، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ راگرتنی ژمارەیەک لە هەژمارە بانکییەکان دەگەڕێتەوە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، کە براونەتە دەرەوەی عێراق و بۆ مەبەستی جیاواز پارەیان پێڕاکێشراوە.

لە ماوەی رابردووشدا، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دۆلار دەگەرێتەوە بۆ سەر نرخی فەرمی.













گەلەری