سەردێڕ:

روسیا بەبۆنەى یادى رۆژى سەرکەوتنەوە هێرشەکانى بۆسەر ئۆکرانیا چڕکردووەتەوە

PM:04:32:08/05/2023

2372 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەى یادى رۆژى سەرکەوتنەوە، روسیا هێرشە موشەکییەکانى بۆسەر ئۆکرانیا چڕکردووەتەوە.


فەرماندەی گشتى هێزە چەکدارەکانى ئۆکرانیا لە راپۆرتى رۆژانەى خۆیدا سەبارەت بە شەڕى نێوانیان لەگەڵ روسیا بڵاویکردەوە، روسیا ١٦ هێرشى موشەکى بۆسەر شارەکانى خارکیێڤ و خیرسۆن و میکۆلایڤ و ئۆدێسا ئەنجامداوە، ئەوە جگە لەوەى ٦١ هێرشى دیکەى ئاسمانى و ٥٢ هێرشى موشەکى بۆسەر ناوچەکانى دیکەى ئەو وڵاتە ئەنجامدراوە.

سوپاى ئۆکرانیا ئاماژەى بەوەشکردووە، هێزەکانى بەرگرى ئاسمانى سەرجەم ئەو درۆنانەیان تێکشکاندووە کە سوپاى روسیا رەوانەى ئاسمانى ئۆکرانیاى کردبوون و ژمارەیان ٣٥ درۆن بووە.

لاى خۆیەوە پارێزگارى شارى کیێڤ رایگەیاندووە، بەهۆى هێرشەکانەوە لانى کەم پێنج کەس برینداربوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، مۆسکۆ ئامادەکارى کردووە بۆ ئەوەى رۆژى سێشەممە یادى رۆژى سەرکەوتنى سوپاى سۆڤێت بەسەر سوپاى نازى ئەڵمانیدا بکاتەوە لە ساڵى ١٩٤٥ .













گەلەری