PM:12:46:08/05/2023
1484 جار خوێندراوەتەوە
لە باشوری هیندستان بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکەوە کە هەڵگری زیاتر لە ٣٠ سەرنشین بووە، ٢٢ کەسیان گیانیانلەدەستداوە.
میدیاکانی هیندستان بڵاویانکردووتەوە، شەوی ڕابردوو لە ویلایەتی کیرالای باشوری هیندستان بەلەمێکی گەشتیاری نقوومبووە و بەهۆیەوە دەیان کەس کەوتووەنەتە دەریاوە و زۆرینەیان گیانیانلەدەستداوە.
هاوکات، ئەفسەرێکی پۆلیس بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، توانیویانە تەرمی
٢٢ کەس دەربهێننەوە کە ١٥ منداڵیان لە نێودابووە و شەش کەسیش گەیەنراونەتە نەخۆشخانە
و گەڕان بە شوێن ئەوانی دیکەدا بەردەوامە. وتیشی، بەلەمەکە ٣٠ گەشتیاری تێدابووە.
رۆژنامەی "ئونما نورما"ی هیندی ئاماژەی بەوەکردووە، ١١ گەشتیاری
بەلەمە نقومبووەکە ئەندامی یەک خێزانن کە سێیان منداڵن.