وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا رایگەیاند، له رووداوێكی هاتوچۆدا له شارۆچكه‌ی ئانتاكیا سه‌ر به هاتای باکوری کوردستان ١٢ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و ٣١ كه‌سیش برینداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، فه‌خره‌ددین كۆجا وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، رووداوێکی هاتووچۆی زنجیرەیی روویداوە و بارهەڵگرێک خۆی بە زیاتر لە ١٠ ئۆتۆمبێلدا کێشاوە.
باسی لەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە ١٢ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و ٣١ كه‌سیش برینداربوون کە برینی سێیان سه‌خته و ٢٢ ئامبوڵانس و سێ تیمی رزگاریی پزیشكی نیشتمانیی ره‌وانه‌ی شوێنی
رووداوەکە كراون.
رووداوەکە بە جۆرێک بووە، بارهەڵگرێك خۆی
به بارهه‌ڵگرێكی دیكه‌دا كێشاوە و چووه‌تە سایدی به‌رامبه‌ر و خۆی بە ١١ ئۆتۆمبێلی
دیكه‌دا کێشاوە .
رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی ئیسكه‌نده‌رون-ئانتاكیا لە هاتای باکوری کوردستان روویداوە و شایەتحاڵەکان باس لەوەدەکەن بارهەڵگرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە بارهەڵگرێکی دیکە و ١١ ئۆتۆمبێلدا کێشاوە.