سەردێڕ:

دوای دەستڕێژکردنی گوللـە لە باڵیۆزەکەی؛ تورکیا لە سودان بڕیارێکی دەرکرد

PM:11:58:06/05/2023

5356 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی رووداوی دەستڕیژیکردنی گوللـە لە باڵیۆزەکەی لە سودان، باڵیۆزخانەکەی لەو وڵاتە لە شاری خەرتومەوە بۆ شاری برتسودان دەگوازێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، دەستڕێژی گوللـە لە ئیسماعیل جوبان ئۆغڵو باڵیۆزی تورکیا لە سودان کرا و مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیر درەوەی تورکیاش رایگەیاند، باڵیۆزخانەکەیان لە خەرتومەوە بۆ برتسودان دەگوازنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە رووداوی تەقەکردنەکەدا هیچ کەسێک زیانی پێنەگەیشتووە و تەنها زیان بە ئۆتۆمبێلی باڵیۆزخانەکە گەیشتووە و لە ئێستادا باڵیۆز و کارمەندانی باڵیۆزخانەکە گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی ئارام.

باسی لەوەشکرد، لەسەر پێشنیاری حکومەتی سودان بیاریانداوە، بەشێوەیەکی کاتی باڵیۆزخانەکەیان لە شاری خەرتومەوە بۆ برتسودان بگوازنەوە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت لە رێکەوتی ١٥ی نیسان ململانێی چەکداری لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە خەرتومی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو وڵاتە دروستبوو و سەرەڕای داواکاری نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی شەڕ و راگەیاندنی ئاگر بەست، بەڵام تا ئێستا شەڕ بەردەوامە.

هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ٢٠١٣ دەرکەوتن و هێزێکی چەکداری فەرمین و لە سەردەمی جەنگی دارفور بە ناوی عومەر بەشیری سەرۆکی پێشووی سودان دەجەنگان.













گەلەری