سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. جارێکی دیکە بایدن هەڵەی کردەوە

PM:06:39:06/05/2023

10536 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە هەڵەی کرد و رایگەیاند، ئۆباما ناتوانێت دووبارە خۆی کاندید بکاتەوە، چونکە ناکرێت کەسێک زیاتر لە جارێک خۆی کاندید بکات، بەڵام دۆناڵد ترامپ دەتوانێت خۆی کاندید بکات چونکە ئەو جیاوازە.


جۆ بایدن سەرکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێم ئێس ئێن بی سی ئەمریکیدا باسی لەوەکرد، "تەمەنەکەم ژیری زیاتری پێداوم و رێگر نییە لە دووبارە خۆکاندیدکردنەوەم."

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تەمەنی دەبێتە ٨٦ ساڵ و پێی وایە ئەو خاوەنی زۆرترین ئەزموونە لەنێو ئەو کەسانەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا کاندید کردووە.

لە چاوپێکەوتنەکەدا بایدن جارێکی دیکە هەڵەی کرد و باسی لەوەکرد، ناکرێت رێگە بدرێت باراک ئۆباما سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا دووبارە خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید بکاتەوە، بەڵام ئاساییە دۆناڵد تڕامپی سەرۆکی پێشوو دووبارە خۆی کاندید بکاتەوە.

دەشڵێت، "ترامپ زۆر جیاوازترە لە ئۆباما."

 لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٧ باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بووە و جۆ بایدنی سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتەش جێگری بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا چەند جارێک لەکاتی قسەکردندا هەڵەی کردووە و هەندێجار زانیاری هەڵەی وتووە و ئەم هەڵانەشی کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە. 













گەلەری