سەردێڕ:

لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار ٦٥٠ دینار دابەزی

PM:05:40:06/05/2023

30040 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخسنتی بازاڕی دراودا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ٦٥٠ دینار دابەزیووە.


ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە، لە کاتێکدا لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا لە رۆژی پێنجشەممە بەهای ١٠٠ دۆلار ١٤٤ هەزار و ٧٥٠ دینار بووە.

پێرێ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی ١٨٠ ملیۆن و ٧٨٨ هەزار و ٥٦٥ هەزار دۆلاری خستەڕوو کە لەو بڕە، ١٠٦ ملیۆن و ٣٨٨ هەزار و ٥٦٥ دۆلاری بەشێوەی هەناردە و ٧٤ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەختنەیی فرۆشتووە.

لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ راگرتنی ژمارەیەک لە هەژمارە بانکییەکان دەگەڕێتەوە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، کە براونەتە دەرەوەی عێراق و بۆ مەبەستی جیاواز پارەیان پێڕاکێشراوە.













گەلەری