كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئاماده‌كارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستپێکردووە و تۆماری ده‌نگده‌ران نوێده‌كەنەوە.
كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکردووە، دەستی بە ئامادەکردنی پرۆگرامێک کردووە بە مەبەستی تۆمارکردنی حزب و لایەنە سیاسیی و کاندەیدەکان و کاریش دەکەن لەسەر ره‌شنووسی سیستمی زانیاری و په‌سه‌ندكردنی فۆڕمه‌كان و كاندیده‌كان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەو پێیەی دوا واده بۆ ئه‌نجامدانی
هەڵبژاردنی پارێزگاکان ٢٠ـی ١٢ـی ئەمساڵە، هەربۆیە کۆمسیۆن ڕێوشوێنی پێشوەختەی
گرتووەتە بەر.
وتیشی، كۆمیسیۆن ژماره‌یه‌ك لیژنه‌ی ته‌كنیكیی بۆ
دابینكردنی ئامێری تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن و ئیداره‌دانی پرۆسه‌كه پێكهێناوه،
هاوکات، بۆ ئەوەی مافی دەنگدانیان نەفەوتێت، ناوی سەرجەم ئاوارەکانیش تۆماردەکرێت.
لە ٢٠ـی ئازاری ئەمساڵدا پەرلەمانى عێراق شەشى
مانگی تشرینی دوومی ئەمساڵى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان دیاریکرد.
ئەمەش لە داوای ئەوەدێت، پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩
هاوڵاتییانی عێراق خۆپیشادانیان کرد و داوای گۆڕینی سیستمی حکومڕانیان کرد، هەڵبژاردنی
پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەنەچوو.