سەردێڕ:

بەهۆی زریانەوە لە کۆنگۆ؛ زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیانلەدەستدا

PM:10:18:05/05/2023

1728 جار خوێندراوەتەوە

بە هۆی بارانی بەخوڕ و زریان و لافاوەوە لە هەرێمی کیڤۆ لە رۆژهەڵاتی کۆنگۆ کە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی رواندا زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیانلەدەستدا.


میدیاکانی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی بارانی بەخوڕ و زریانەکانەوە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا زیاتر لە ١٥٠ کەس گیانیانلەدەستداوە.

ئەرشیمید کارهیبوا جێگری پارێزگاری ناوچەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەکان بە رێژەیەکی بەرز گوندەکانی ناوچەی کالیهی لە رۆژئاوای دەریاچەی کیڤۆ لە سنوورەکانی نێوان کۆماری کۆنگۆی دیموکرات و رواندا بە تەواوی ژێر ئاو کەوتوون.

لایخۆشیەوە، فیتال موهینی بەرپرسی ناوچەی کاهیلی بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاندووە، زیانێکی زۆری ماددی و مرۆیی بەر ناوچەکە کەوتووە و ٧٢ کەس لە شابوند و ٣١ کەس لە بۆشونگۆ و ٤٥ کەس لە نیامۆکۆبی گیانیانلەدەستداوە.

یەکێک لە ئەندامانی تیمەکانی بەرگری و فیاکەوتن کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی فرانسپرێسی راگەیاند، توانیویانە تەرمی ٦٨ کەس بدۆزنەوە و هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو کەسانەی گیانیانلەدەستداوە.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە ساڵی ٢٠١٤ لە وڵاتی کۆنگۆ لە زریانێکدا ٧٠٠ ماڵ رووخان و زیاتر لە ١٣٠ کەسیش بێسەروشوێن بوون.













گەلەری