سەردێڕ:

بایدن هەڕەشەی سزادانی لایەنە ناکۆکەکانی لە سودان کرد

AM:09:42:05/05/2023

1704 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا دەسەڵاتی ئیدارەکەی بۆ سەپاندنی سزا بەسەر سوداندا فراوانکردوو داوای کرد خیانەت لە هاوڵاتیەکانییان نەکەن و ململانێکان رابگرن.


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوای راگرتنی ململانێکانی سودانی کردوو کۆشکی سپیش بڕیارێکی واژووکرد بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئەو کەسایەتیانەی کە بونەتە هۆی ناسەقامگیری سودان.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە کە بەزوترین کات شەڕ لە سودان رابگیرێت و هەڕەشەی لەو لایەنانە کرد کە کەسانی مەدەنی دەکەنە ئامانج.

وتیشی، لە ئێستادا وڵاتی سودان لە کارەساتدایە و خیانەت لە داواکاری هاوڵاتییانی وڵاتەکە کراوە و رێگری لە دیموکراسیەت دەکرێت.

داوای لە هاوڵاتییانی سودانیش کرد، خۆیان لە ململانێ ناوخۆییەکانی وڵاتەکەیان دوربخەنەوە و دەست بە دیموکراسیەتەوە بگیرن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ١٥ی نیسانی ئەمساڵ، ململانێی چەکداری لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا دروستبوو و تا ئێستاش بەردەوامە و سەرەڕای راگەیاندنی ئاگر بەست جەنگەکە لەنێو شارەکانی سوداندا بەردەوامە.













گەلەری