PM:02:22:04/05/2023
7664 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی راگەیاند، ئەو هێلکەیەی بڕیاربوو لە بەشە خۆراکی مانگی رەمەزان دابەشبکرێت گەیشتووەتە سلێمانی.
شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە بارهەڵگرێک گەیشتووەتە سلێمانی و ئەو هێلکەیەی گەیاندووە کە بڕیاربوو لە بەشە خۆراکی مانگی رەمەزان بەسەر هاوڵاتیان دابەش بکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، دوای ئەوەی تەواوی بڕی هێلکەکە گەیشت،
بەسەر بریکارەکانی شاری سلێمانی دابەشی دەکەن و لە ماوەی چەدن رۆژێکی دیکەدا
دەگاتە هاوڵاتیان.
دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراکی
هەولێر رایگەیاند، هێلکەی بەشە خۆراکی
مانگی رەمەزان گەیشتووە و دەستیان کردووە بە دابەشکردنی.
پێشتریش دلێر
عەبدولواحید بەڕێوەبەری بەشەخۆراکی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هۆکاری
دواکەوتنی هێلکەی بەشە خۆراکی رەمەزان بەهۆی ئەوە بووە هێلەکان بەرواری
بەسەرچوونیان پێوە نەبووە.