وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ناکرێت بە ئاسانی ئۆکرانیا تۆمەتبار بکرێت بە 'هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی روسیا'. دەشڵیت، "ئەگەر ئۆکرانیا ئەو کارەی کردبێت ئەمریکا سەرزەنشتی ناکات."
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا باسی لەوەکردووە، ناکرێت ئۆکرانیا تۆمەتبار بکرێت بە "هەوڵی تیرۆرکردن"ـی ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا لە رێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە، بەڵام بە وردی چاودیڕی جووڵە و بەدواداچوونەکانی کرملین دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئۆکرانیاش
ئەو کارەی ئەنجام دابێت ئەمریکا سەرزەنشتی ناکات چونکە ئەو وڵاتە خۆی بڕیار دەدات
چۆن بەرگری لە خۆی بکات.
هەر لەوبارەیەوە بەرپرسێکی
هەواڵگری ئەمریکا رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەسەر راستی و دروستی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی
روسیا لەلایەن ئۆکرانیاوە دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکایەتی
ئۆکرانیا رایگەیاند، ئەو هێرشەی کراوەتە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا
"کرملن" هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە و هیچ گۆڕانکارییەک لە گۆڕەپانی
جەنگ بۆ ئێمە دروستناکات.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، شەوی
رابردوو لەلایەن چەند فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانەی نەناسراوەوە هەوڵی تیرۆرکردنی ڤلادمیر
پوتین سەرۆکی روسیا درا لە کۆشکی کرملن.
دواتر سەرۆکایەتی روسیا
راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو، سەرۆکی روسیا سەلامەتە و هێج زیانێکی بەرنەکەوتووە.