سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. هەوڵێکی تیرۆرکردنی پوتین شکستی هێنا

PM:03:17:03/05/2023

38456 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا رایگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەوڵدراوە سەرۆکی روسیا تیرۆر بکرێت، بەڵام شکستی هێناوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا ناسراو بە کرملین رایگەیاند، دوێنێ شەو شکستیان بە هەوڵێکی کیێڤ هێناوە بۆ تیرۆرکردنی ڤلادمێر پوتینی سەرۆکی روسیا.

کۆشکی کرملین دەشڵێت، هێرشەکە لە رێگای دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراوە و لە رێگای بەکارهێنانی سیستمی "جەنگی رادار"وە هەردوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لەکار خراون.

لایخۆشییەوە، دیمیتری پیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاند، لە کاتی هێرشەکەدا ڤلادمێر پوتین لە نوسینگەی تایبەتی خۆی "نۆڤۆ ئۆگاریۆ" بووە و پلانی کارەکانی تێکنەداوە.

کۆشکی کرملین ئاماژەیان بەوەکرد، لە رووداوەکەدا سەرۆکی روسیا سەلامەت بووە و هیچ زیانێکی گیانی دیکەش نەبووە و کردەوەکەیان بە "تیرۆریستی" ناو برد.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی ساڵێک و سێ مانگە بە فەرمانی ڤلادمێر پوتین، جەنگی ئۆکرانیا- روسیا هەڵگیرساوە و لە ساڵیادی جەنگەکەدا ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، بەردەوام دەبین لە جەنگ تاوەکو روسیا دەگاتە ئامانجەکەی.













گەلەری