سەردێڕ:

بەهای زێڕ بۆ سەروو دوو هەزار دۆلار بەرزبووەوە

PM:02:04:03/05/2023

42268 جار خوێندراوەتەوە

بەهای زێڕ بۆ سەروو دوو هەزار دۆلار بەرزبووەوە و بەهای ئۆنسەیەکە زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا بە دوو هەزار و ١٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، جارێکی دیکە بەهای زێڕ دوو هەزار دۆلاری تێپەڕاند و ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ١٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لەگەڵیدا بەهای نەوتیش دابەزی.

هاوکات لە هەرێمی کوردستانیش بەهای زێڕ بۆ هەر مسقاڵێک پێنج هەزار دینار بەرزبووەوە و بەهای مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی هەر مسقاڵێک زێر لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٠ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٥ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٠ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٥ هەزار دینار













گەلەری