سەرۆکایەتی حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، بە هۆکاری بەکارهێنان و بردنی نەعل و خاولی لە بەرژەوەندی پارتەکەی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
سەرۆکایەتی حکومەتی بەریتانیا ئاماژەی بەوەداوە، لیز ترەیس سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە، خاولى و نەعلى حکومەتى بۆ حزب بەکارهێناوە، با سەرۆکوەزیران یان وەزیرى دەرەوەش بێت، ئەوە لادانە لە ئیدارە و گەندەڵییە و پێویستە قەرەبووى حکومەت بکاتەوە.
سەرۆکایەتی حکومەتی بەریتانیا،
داوای نزیکەی ١٥ هەزار دۆلار لە لیز ترەیسی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە دەکات،
ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەو ماوەیەی کە وەزیری دەرەوە بووە، لەو کۆشکەی تیایدا ماوەتەوە،
چەندین خاولی و نەعل و کۆمەڵێک کەرەستەی دیکە دیارنەماوە و حکومەتى ئێستاى بەریتانیا
لێکۆڵینەوەى کردووە و دەرکەوتووە بۆ کاروبارى تایبەتی و کەسی و بەرژەوەندى تاکەکەسی بەکارهاتوون.
کۆشکی چیڤنین، ئەو کۆشکەیە
کە لیز ترەیس لەوکاتەی وەزیری دەرەوە بووە تیایدا ماوەتەوە، کۆشکەکەش موڵکی حکومەتی
بەریتانیایە، بەپێی داواکەی حکومەتی بەریتانیاش، لەو ماوەیەی ترەیس لە کۆشکەکە لەگەڵ
هاوکارەکانیدا لە پارتی پارێزگاران ماوەتەوە، کەلوپەلەکانی کۆشکەکەیان لە دانیشتنی
حزبیدا بەکارهێناوە نەک لە کاروباری حکومەتدا.
دەشڵێت، داوای ١٥ هەزار دۆلاریان
لێکردووە وەک قەرەبوویەک بۆ ئەو کەلوپەلانەی لە کۆشکەکەدا بەکارهاتوون.
میدیاکانی بەریتانیا ئاماژەیان
بەوەکردووە، ترەیس ئەوكاتە وەزیری دەرەوە بووە، لەگەڵ یاریدەدەرە نزیكەكانی لەو کۆشکە
نیشتەجێبووە و سەرقاڵی ئامادەكاری بووە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی پارتی پارێزگاران
و سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا و بردنەوەی كێبڕكێكە لە ریشی سوناك، لیز ترەیس کەلوپەل
و کۆشکەکەشی بۆ ئامانجە حیزبییەکانی خۆی بەکارهێناوە نەک بۆ کاروباری حکومەت.
لەو وڵاتانەى یاسا تێیاندا
لەسەرو هەموو کەسێکەوەیە، لەوکاتەی بەرپرسێکی حکومی دامەزراوەکان بۆ ئامانجی سیاسی
و بەرژەوەندیی کەسى خۆى بەکاردەهێنێت، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و رووبەڕووی سزای
توند دەبێتەوە.
لیز ترەیس سەردەمێک کەسى یەکەمى
حکومەتى شانشینە پیرەکەى ئینگلیز بوو، ئێستا لێپرسینەوەى دیارنەمانی خاولی و نەعلەکانی
ئەو کۆشکەش دەکرێت کە تیایدا ماوەتەوە.
لە بەرامبەردا، لە هەرێم لە
دەسەڵاتەکەى پارتى و یەکێتیشدا لە ماوەى ٣٢ ساڵى رابردوودا گەندەڵکاران پلەکانیان
بەرزکراوەتەوە و هیچ کاتێکیش هیچ وەزیر یان سەرۆکوەزیران و بەرپرسێکى باڵا دادگاى
نەکراوە و ئیدارەى مەملەکەت لەسەر میزاج و بەرژەوەندى حزبى بەڕێوەبراوە.
دەسەڵاتى هەرێم کە ٢١ ترلیۆن
دینارى فەرمانبەرانى هەرێمى خواردووە و تائێستاش بەفەرمى خۆى نەکردووە بە خاوەنى.