PM:10:25:02/05/2023
3144 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی تەقینەوەی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی سوپای پاسداران لە شاری دامغان دوو کەس گیانیانلەدەستدا و چەند کەسێکیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، ماڵپەڕی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، تەقینەوەکە لە کۆگای چەک و تەقەمەنی سوپای پاسداران لە کەمپی مەشقی هاشمی شاری دامغان روویداوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەقینەوەکە
لە کاتی گواستنەوەی کەلوپەری نێو کۆگاکەدا روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیانلەدەستداوە
و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا
لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هۆکاری ئاگرەکەوە دەستی پێکردووە.