یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک رایگەیاند، ئەمریکا ناتوانێت نرخی دۆلار لە هیچ وڵاتێکدا دیاریبکات و گفتووگۆکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و وەزارەتی دارایی عێراق و بانکی ناوەندی عێراق بە ئاڕاستە پێشکەشکردنی ئامۆژگاری بووە بۆ عێراق تاوەکو بتوانێت نرخێکی گونجاو بۆ دۆلا دیاریبکات.
باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا باسی لەوەشکرد، بەرەوپێشچوونی بەرچاوی ئابووری لە عێراق بەدیدەکرێت و دۆخێکی ئابووری زیندوو لە پارێزگاکانی عێراقدا هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان لەسەر
بنەمای ئەجیندا و جێبەجێکردنیان بڕیار لەسەر هەر حکومەتێک دەدەن.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی
ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک ئەوەشی خستەڕوو، لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ عێراق
تێبینی ئەوەی کردووە کاری لەپێشینەی حکومەتی عێراق باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و
رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییە و ئەمریکاش ئامادەیە هەموو هاوکارییەکی حکومەتی عێراق
دەکات بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی.
وتیشی، پێویستە عێراق سەرچاوەی
داهاتەکانی هەمەجۆر بکات و تەنها پشت بە نەوت نەبەستێت.
دوێنێ دووشەممە، باربارا لیف
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتە عێراق و هەرێمى کوردستان و
لەگەڵ نەوەی نوێ و پارتی و یەکێتیدا کۆبووەوە.
هاوکات یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا کۆبووەوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان
عێراق و ئەمریکا و کۆمەڵێک پرسی ناوچەیی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باربارا
لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک باسی لەوەکرد،
وڵاتەکەی بە گرنگییەوە تەماشای پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق دەکات.