سەردێڕ:

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای راگەیاند

PM:11:48:01/05/2023

7608 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمی باڵای راگەیاند و خوێندکاران دەتوانن داواکاری وەرگرتن پێشکەشبکەن.


وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە سبەینێوە دەرگای تۆمارکردن بۆ خوێندنی باڵا بەشێوەی ئۆنلاین دەکرێتەوە و تا رێکەوتی ١ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، ١٣ هەزار و ٣٠٥ کورسی خوێندنی بۆ دوو هەزار و ١٥١ پڕۆگرامی خوێندنی جیاواز تەرخانکردووە و بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢- ٢٠٢٣ خوێندکار وەردەگرێت.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق باس لەوەشکراوە، رۆژی ٢٠ی حوزەیران وەک رۆژی تاقیکردنەوەی توانستی خوێندکار دیاریکراوە.

لە رێگەی ئەم لینکەوە ناوی خۆت تۆمار بکە

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەرگای تۆمارکردنی بۆ خوێندنی باڵا کردووەتەوە و تا رۆژی ١٨ی ئایار کراوە دەبێت.













گەلەری

‌بەپەلە