سەردێڕ:

دوای ئەوەی تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو؛ بۆریس جۆنسنی ساختە دەستگیرکرا

PM:11:14:01/05/2023

5376 جار خوێندراوەتەوە

لە وڵاتی هۆڵەندا کەسێک تووشی رووداوێکی هاتووچۆ دەبێت و کاتێک پۆلیس دەستی بەسەر مۆڵەتی شۆفێرییەکەی گرت دەبینن ناو وێنەی بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیای لەسەرە.


سێس دامسترا وتەبێژی پۆلیسی هۆڵەندا رایگەیاند، دوای ئەوەی کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشابە ستونێکی کارەبادا، پۆلیسی هۆڵەندا دەست بەسەر مۆڵەتێکی ساختەدا گرت کە ناو و وێنەی بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیاوە لەسەربووە.

لە مۆڵەتە شۆفێرییەکە بۆریس جۆنسن وەک هاوڵاتییەکی ئۆکرانی ناسێندراوە و بە بەرواری لە دایکبوونی راستەقینەی بۆریس جۆنسی لەسەر بووە و مۆڵەتەکە لە ساڵی ٢٠١٩دا دەرچوە و تا ساڵی ٣٠٠٠ کارایە.

رووداوەکە لە شاری گرونیگنی باکوری وڵاتی هۆڵەندا رویداوە و شۆفێرەکە سەرەتا هەڵهاتووە و دواتر پۆلیس لە شارۆچکە بچووکەکەی زۆیدهۆرنەوە، لە ڕۆژئاوای گرۆنینگنەوە دەستگیریانکردووە و دەرکەوتووە مۆڵەتێکی دیکەی ساختەی بەو ناوەوە پێبووە و شۆفێرەکەش تەمەنی ٣٥ ساڵ بووە.













گەلەری