سەردێڕ:

لە هەفتەی داهاتوو پرسی ئاوی رووباری دیجلە تاوتوێ دەکرێت

PM:07:47:01/05/2023

1908 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرەیەکە لە وەزیری ئاو و وەزیری دەرەوەی عێراق تاوتوێی دۆسیەی ئاوی عێراق دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کەمی ئاو چونکە رێکاری هەناردەی ئاوی دیجلە لە تورکیاوە کەمیکردووە.


ئبتسام هاشم ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، ئەهوارەکانی میسان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە سەرەڕای ئەوەی خراوەتە پاڵ یونیسکۆ، هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ نەناردنی پشکی ئاوی پێویست لە تورکیاوە.

ئبتسام هاشم ئاماژەی بەوەشدا، شایستەی ئاوی عێراق لە تورکیا هەشت هەزار مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا، بەڵام تورکیا تەنها هەزار مەتر سێجا لە چرکەیەکدا دەنێرێت.

باسی لەوەشکرد، لەو کاتەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تورکیای کرد بڕیاردرا چوار هەزار مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا بۆ سەر پشکی ئاوی عێراق زیاد بکرێت، بەڵام ئەو رێکارە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام بوو.

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ عەون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان و دوئاد حسێن وەزیری دەرەوە کۆدەبێتەوە، بۆ زانینی رێکارەکانی ئێستای حکومەت لەسەر دۆسیەی ئاو لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوە.

لە ماوەی رابردوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان گفتگۆی کرد و بڕیاردرا بۆ ماوەی مانگێک رێژەی هەناردەی ئاوی رووباری دیجلە بۆ عێراق زیادبکرێت.













گەلەری