لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ٦٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ١٤١ و ٧٥٠ دینار بوو.
ماوەی چوار مانگە حکومەتی
عێراق هەنگاوەکانی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار چڕکردووەتەوە و وەک
یەکێک لە هەنگاوەکانی بەهێزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقیش، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی
وەبەرهێنانی سەر بە بانکی ناوەندی رایگەیاند، وەک پشتیوانییەک بۆ بەهێزکردنی دراوی
دیناری عێراقی موچەی کارمەندان و کرێکارانی بیانی بە دینار دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵەی
بانکە ئەهلییەکانی عێراق رایانگەیاند، بەم زووانە دیناری عێراقی بەهێز دەبێت و سەقامگیر
دەبێتەوە و رێکارەکانی بانکی ناوەندی و دابینکردنی ئاسانکاری زیاتر لە سەکۆی ئەلکترۆنی
بەردەوام دەبێت.