سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بەرزایدا جێگیرە

AM:08:24:30/04/2023

1464 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٠ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەجێگیری ماوەتەوە.


هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٦ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕوودا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت کەمدەکەنەوە.

باسیان لەوەشکرد، ئەو هەنگاوەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند وڵاتێکی بەرهەمهێنی نەوت دەگرنەبەر بەشێوەیەک دژنەیەتەوە لەگەڵ سیاسەتی پێشووی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

پاش بڕیارەکەی ئۆپیکیش بانکی گۆڵدمان ساکس پێشبینیکرد، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە کانونی یەکەمی ٢٠٢٣دا ببێتە ٩٥ دۆلار و لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزبێتەوە.

رێکخراوی وڵاتانی سەرچاوەی نەوت ناسراو بە "ئۆپیک" لە ساڵی ١٩٦٠ لە بەغدا لەلایەن نوێنەرانی دامەزرێنەری سەرەکی رێکخراوەکە پێکهات کە بریتیبوون لە ئێران و عێراق و کوێت و سعودییە و ڤەنزوێلا، بارەگای سەرەکی رێکخراوەکەش لە شاری ڤیەننایە لە وڵاتی نەمسا.

رێکخراوی ئۆپیک لە ئێستادا لە ١٤ وڵات پێکهاتووە ئەوانیش: جەزائیر، ئەنگۆلا، کینیای کەمەرەیی، گابۆن، ئێران، عێراق، کوێت، لیبیا، نێجیریا، عومان، کۆماری کۆنگۆ، سعودییە، ئیماڕات، فەنزوێلا.













گەلەری