سەردێڕ:

سعودییە ٦٥ هاوڵاتی ئێرانی لە سودانەوە گواستەوە بۆ وڵاتەکەی

PM:10:23:29/04/2023

4152 جار خوێندراوەتەوە

دبلۆماتکارێکی ئێرانی رایگەیاند، ٦٥ هاوڵاتی ئێرانی لە سودان لەلایەن سعودییەوە گواستراونەتەوە بۆ شاری جەدە و ئەویش یەکەمین کۆمەڵەی هاوڵاتیانی ئێرانی رزگارکراوی سودانە.


حەسەن زنکار دبلۆماتکاری ئێرانی بە میدیاکانی راگەیاند، ٦٥ هاوڵاتی ئێرانی کە لە سودان نیشتەجێبوون گەیشتوونەتە شاری جدەی سعودییە و ئەوانیش دەبنە یەکەم کۆمەڵەی هاوڵاتییانی ئێران کە لە سودان دەگوێزرێنەوە.

سعودییە چەند پرۆسەیەکی گەڕاندنەوەی هاوڵاتییانی لە سودان رێکخستووە و تا ئێستا نزیکەی پێنج هەزار هاوڵاتی خاوەن ٩٦ رەگەزنامەی جیاواز لە وڵاتی سودان رزگارکردووە.

لەبەرامبەر، ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سوپاسنامەیەکی ئاڕاستەی سعودییە و ئیمارات کرد کە ژمارەیەک هاوڵاتی ئەمریکییان لە سودان گواستووەتەوە دوای ئەوەی بەهۆی پشێوییەکانی ئەو وڵاتەوە گیریان خواردبوو.

هەر ئەمڕۆ، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند،

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ٢١٦ هاوڵاتی عێراقی لە سودان بە هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی دەرەوەی عێراق و لایەنە حکومییە تایبەتمەندەکان گەرێندراونەتەوە بۆ عێراق.

لە رێکەوتی ١٥ی نیسانی ئەمساڵ ململانێی چەکداری لە نێوان هێزەکانی پشتیوانی خێرا و سوپای سودان لە خەرتومی پایتەخت دروستبوو و بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە تا ئێستا ٥٢٨ کەس کوژراون و زیاتر لە چوار هەزار و ٥٠٠ کەس بریندارن.













گەلەری