PM:05:01:29/04/2023
69508 جار خوێندراوەتەوە
لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤١ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا بەراورد بە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ٣٠٠ دینار دابەزیوە.
ئەمڕۆ شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤١ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ١٤٢ هەزار دینار بوو.
لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا نرخی دۆلار بە بڕی ١٠ هەزار دینار دابەزیوە و
چاوەڕی دەکرێت نرخەکەی هاوتای نرخی دیاریکراوی بانکی ناوەندی ببێت کە هەر دۆلارێک
بەرامبەر هەزار و ٣٢٠ دینارە.
مەزهەر محەمەد راوێژکاری دارایی سودانی رایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی
داهاتوو نرخی دۆلار لە بازاڕەکان نزیکی نرخی دیارکراوی بانکی ناوەندی دەبێت و
جیاوازییەکەی تەنها ٢٪ دەبێت.