سەردێڕ:

یەکەمین کەشتیوانی ئاسمانی عەرەب لە کەشتییەکەی دێتە دەرەوە و دەچێتە ناو بۆشایی ئاسمان

PM:03:37:28/04/2023

4424 جار خوێندراوەتەوە

چەند کاتژمێرێکی دیکە یەکەمین کەشتیوانی ئاسمانی بە رەگەز عەرەب بۆ چاکردنی چەند بەشێکی وێستگە ئاسمانییەکەیان دەچێتە ناو بۆشایی ئاسمانەوە.


سوڵتان نەیادی کەشتیوانی ئاسمانی لە تویتێکدا نووسیویەتی، "ئەمڕۆ دەگەینە وێستگەیەکی نوێ لە گەشتەکەماندا، بۆ ماوەی سێ ساڵ راهێنانم کردووە بۆ ئەم ئەرکە کە پێویستی بە سەرنج و وردەکاری زۆر هەیە."

ئاماژەی بەوەشداوە، چەند کاتژمێرێکی دیکە یەکەی دابەزاندنی پەستان لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی بە جلوبەرگی تایبەتی بۆشایی ئاسمانەوە بەجێدەهێڵێت، واتە دەچێتە دەرەوەی وێستگەکەی کە لە بۆشایی ئاسماندایە.

دەشڵێت، "مێژوویەکی نوێ بۆ عەرەب دەنووسین."

لە رۆژی رابردوو ئەو کەشتیوانە ئاسمانییە ئەوەی خستەڕوو، ئەو و ستیڤن بۆین لە ئەرکێکی نوێ بۆ بەردەوامی وێستگە ئاسمانییەکە و گۆڕینی یەکەی"RFG"تایبەت بە فریکوێنسی رادیۆیی و ئامادەکاری بۆ دانانی پانێڵی وەرگری وزەی خۆر دەچنە دەرەوەی وێستگەکەیان کە لە بۆشایی ئاسماندایە.

سوڵتان نەیادی یەکەمین کەشتیوانی ئیماراتی و بەڕەگەز عەرەبە، لە چوارچێوەی پرۆگرامی کەشتیوانی ئیمارات کە لەلایەن محەمەد بن راشد ، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و فەرمانڕەوای دوبەی و محەمەد بن زاید دەستیپێکرد نێردرایە بۆشایی ئاسمان.













گەلەری