سەردێڕ:

بەهای دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:06:27:27/04/2023

37388 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤١ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەوەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ بەهای دۆلار ١٠٠ دینار بەرزبوەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا بە ١٤١ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا لە کاتێکدا بەهای ١٠٠ دۆلار لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا ١٤١هەزار و ٧٥٠ دیناربوو.

هاوکات، بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ، ١٨٧ ملیۆن و ٢٣٥ هەزار و ٣٢٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە و لەو بڕەش ١٥٤ ملیۆن و ٨٣٥ هەزار و ٣٢٨ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٣٢ملیۆن و ٤٠٠ هەزاریشی بە شێوەی نەختینەیی فرۆشتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای ١٠٠ دۆلار لە ١٤٥ هەزار دینارەوە بۆ خوار ١٤١ هەزار دینار دابەزیوە.

نرخی فەرمی دۆلار بەپێی بانکی ناوەندی عێراق و بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ بە ١٣٠ هەزار دینار جێگیرکراوە و چاوەڕوان دەکرێت دوای پەسەندکردنی بودجە بەهای دۆلار بۆ ئەو نرخە داببەزێت.













گەلەری