سەردێڕ:

ئەمریکا بەمەرج رێگە بە ئێران دەدات حەوت ملیار دۆلاری بلۆککراوی بەکاربهێنێت

PM:05:26:27/04/2023

3888 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی بایدن رێگە بە ئێران دەدات ئەو حەوت ملیار دۆلارەی لە کۆریای باشور بلۆک کرابوو بۆ کڕینی پێداویستی مرۆیی بەکاربهێنێت. دەشڵێت، " ئێران چی زووە ئەو ئەمریکییانە ئازاد بکات کە بەشێوەیەکی نایاسایی و هەڕەمەکی دەستبەسەری کردوون".


ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵۆ بڵاویکردەوە، وتەبێژێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا کە نەیوستووە ناوی خۆی ئاشکرا بکات بە بەشی فارسی دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، واشنتۆن رێگە بە تاران دەدات ئەو حەوت ملیار دۆلارە بۆ کڕینی پێداویستییە مرۆییەکان بەکار بهێنێت کە لە بانکەکانی کۆریای باشووردا بلۆکی کردوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە ئێران چی زووە ئەو ئەمریکییانە ئازاد بکات کە بەشێوەیەکی نایاسایی و هەڕەمەکی دەستبەسەری کردوون.

لای خۆیشییەوە "Nournews" کە بە نزیکی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ناسراوە بڵاوی کردەوە، تاران و واشنتۆن لەسەر بەکارهێنانی حەوت ملیار دۆلارە بلۆککراوەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن و لەم بارەیەوە دانوستانە تەکنیکییەکانی پسپۆڕانی هەردوو وڵات بەردەوامن.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەم لێدوانە دوای سەردانەکەی یون سیۆک یۆل سەرۆکی کۆریای باشور بۆ ئەمریکا دێت کەبووە جێی سەرنجی میدیا جیهانییەکان.


کـ - ئـ













گەلەری