سەردێڕ:

سودان: بەهۆی گرژییەکانەوە ٥١٢ کەس گیانیانلەدەستداوە

AM:08:58:27/04/2023

1572 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی سودان رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەڕەی لە وڵاتەکەدا هەڵگیرساوە تاوەکو ئێستا ٥١٢ کەس گیانیانلەدەستداوە و چوار هەزار و ١٩٣ کەسیش برینداربوون.


وەزارەتی تەندروستی سودان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرتاسەری سوداندا بەهۆی شەڕەوە ٥١٢ کەس گیانیانلەدەستداوە کە ١٦٩ کەسیان لە خەرتومی پایتەخت بوون و دوو هەزار و ٤٠٣ کەس برینداربوون.

باسی لەوەشکردووە، وەزارەتی تەندروستی سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانیان ئاگادارکردووەتەوە نزیکی نەخۆشخانەکان و شوێنەکانی دیکەی پەیوەست بە پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان نەکەون و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی کارمەندان و پزیشکان و پزیشکانی نەشتەرگەری بکەن تاوەکو بە ئاسانی کارەکانیان راپەڕێنن.

پێشتریش، تەندروستی سودان رایگەیاند، پاش وەستانیان لە پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ نەخۆشەکان لە ئێستادا خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە ئاستێکی ناجێگیردان و رێکخراوی تەندروستی جیهانی و ژمارەیەک رێکخراوە گشتییەکان لەو وڵاتە هەماهەنگییان کردووە بۆ دابینکردنی دەرمان و کۆنترۆڵکردن و رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی ١٥ی نیسانەوە، لە شاری خەرتومی پایتەختی سودان و چەند شارێکی دیکە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای سودان و هێزە نیمچە سەربازییەکانی سودان سەریهەڵداوە.

سەرەڕای داواکاری نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی شەڕ و راگەیاندنی ئاگر بەست بەڵام تا ئێستا شەڕ بەردەوامە.













گەلەری