سەردێڕ:

عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی لە سودان بریارێکی دا

PM:06:43:26/04/2023

2352 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، دوو فڕۆکەی سوپای بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی عێراق لە سودان دابینکردووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، سابت محەمەد وەزیری بەرگری عێراق باسی لەوەکرد، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان داوایکردووە دوو فڕۆکە بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی عێراق لە سودان دابینبکرێت.

پێشتریش، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵێ عێراقی راگەیاند، ١٤ هاوڵاتی عێراقی لە خەرتومی پایتەختی سودان رزگارکراون لەسەر داواکاری خۆیان و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت لە ناوچەی بۆ سودان.

ئاماژەی بەوەشدا، لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ رزگارکردن و گواستنەوەی هاوڵاتییە عێراقییەکانی دیکەی سودان و بە درێژایی رۆژ هەماهەنگن لەگەڵ هاوڵاتیانی عێراق لە خەرتوم.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی ١٥ی نیسانەوە، لە شاری خەرتومی پایتەختی سودان و چەند شارێکی دیکە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای سودان و هێزە نیمچە سەربازییەکانی سودان سەریهەڵداوە.

سەرەڕای داواکاری نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی شەڕ و راگەیاندنی ئاگر بەست بەڵام تا ئێستا شەڕ بەردەوامە.













گەلەری