AM:10:08:26/04/2023
73712 جار خوێندراوەتەوە
لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٠ هەزار و ٧٥٠ دینارە و بەراورد بە دوێنێ لە هەمان کات نرخەکەی هەزار و ٧٥٠ دینار دابەزیوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٤٠ هەزار و ٧٥٠ دینارە لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕی دوێنێ نرخەکەی ١٤٢ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.
لە رۆژی رابردوو
دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد و تەنها لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا بەهاکەی نزیکەی
دوو هەزار دینار دابەزی و لە ماوەی دوو مانگی رابردوو دۆلار بە بڕی ١٠ هەزار دینار
دابەزیوە.
جەبار گۆران وتەبێژی
بازاری دراوی سلێمانی لەوبارەیەوە رایگەیاند، هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلار دەگەرێتەوە
بۆ بەردەوامی رێکارەکانی بانکی ناوەندی و خستنەڕووی بڕی پێویستی دۆلار و تورکیا ئێران
خواستیان لەسەر دۆلار کەمبووەتەوە.