سەردێڕ:

روسیا لەبارەی رێککەوتنامەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا روونکردنەوەیدا

PM:02:48:25/04/2023

2232 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر کەشتییەکانیان لە دەریای رەش گرەنتییەکانی پێشێلکردووە و هەڕەشەی لەسەر درێژکردنەوەی رێککەوتنامەی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانی دروستکردووە.


وەزارەتی بەرگری روسیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، نوێکردنەوەی رێککەوتنامەی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا تەنها بە پشتبەستن بە گرەنتییەکانی تورکیا ئەنجامدراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە رۆژەکانی ٢٣ی ئازار و ٢٤ی ئازاری ئەمساڵ لە رێگەی لە ناوچەی ئاوی سیڤاستۆبۆل ململانێ لە نێوان هێزە دەریاییەکانی روسیا و ئۆکرانیا دروستبووە.

باسی لەوەشکردووە، مەترسییەکانی بەردەوامی جەنگ لە نێوان ئەوان و ئۆکرانیا دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی رێککەوتنامەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا درێژنەکرێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، رێککەوتنامه‌ی رێڕەوی دانەوێڵە لە ٢٢ی ٧ی ٢٠٢٢دا لە ئەستەنبوڵ لە نێوان تورکیا، ئۆکرانیا، روسیا و نەتەوەیەکگرتووەکان واژۆکرا.

رێککەوتنامه‌کەش‌ لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ەوە بۆ ماوەی ١٢٠ رۆژ درێژکرابوویەوە.

دەستپێشخەری هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا هاوکاربوو بۆ کەمکردنەوەی توندی قەیرانی خۆراک لەسەر ئاستی جیهانی، کە لە ئەنجامی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئۆکرانیا - روسیا سەریهەڵدا.

بە گوێرەی رێککەوتنەکە، ئەو کەشتیانەی بۆ وەرگرتنی دانەوێڵە لە ناوچە ئاوییەکانی تورکیاوە بەرەو ئۆکرانیا دەڕۆن پشکنینیان بۆ دەکرا و هەریەکە لە روسیا و ئۆکرانیا تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان پێکەوە کاریان دەکرد بۆ پێدانی مۆڵەت بە کەشتییەکان تاوەکو بە رێرەوەی گواستنەوەی دانەوێڵە هاتووچۆ بکەن.













گەلەری