سەردێڕ:

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری رووداوەکانی رۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە

AM:08:32:25/04/2023

1572 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە رۆژانی جەژندا ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٩٢ کەسیش برینداربوون کە زۆربەیان بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بووە. دەشڵێت، "٢٧ کەسی دیکە بەهۆی یارییە ئاگرینەکان و دەمانچەی مورووەوە برینداربوون".


سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لە ماوەی رۆژانی جەژن وپشووەکانیدا وەزارەتی تەندروستی ئاماری رووداوەکانی لە پارێزگا جیاجیاکان تۆمار کردووە کە زۆرینەیان رووداوی هاتوچۆبووە.

دەشڵێت، بەهۆی رووداوە جۆراوجۆرەکانەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٩٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشدا، ٢٧ کەسی دیکەش بەهۆی بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان و بەدەمانچەی مورووەوە برینداربوون.

وتیشی، زۆرینەی بریندارەکان دوای ئەوەی چارەسەری پێویستییان بۆ کراوە نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە و ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی داد کراون بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری پێویست.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەشکرد، لە رۆژانی جەژندا کارمەندانی تەندروستی لە ئامادەباشیدابوون بۆ چارەسەرکردنی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو کە رووبدات و راستەوخۆش ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی بە شێوەی مەیدانی چاودێری رەوشەکەی کردووە.













گەلەری