سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا چەندە؟

PM:03:01:24/04/2023

40896 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی پێنوێنە جیهانییەکان بەهای ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٨٤ دۆلارە.


ئەمڕۆ دووشەممە، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ ٦٣ هەزار و ٨٠٠ دۆلارە و نرخی یەک گرامیش ٦٣ دۆلار و ٨ سەنتە.

هاوکات بەهای زێڕ لە هەرێم بەراورد بە چەند هەفتەی پێشوو دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە و دابەزینی دۆلاریش کاریگەری هەبووە لەسەر دابەزینی بەهای زێڕ.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی زیادکردنی رێژەی سوودی بانکی بە رێژەی ٢٥ خاڵ بەهای زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو ساڵی رابردووی و بەهای ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە دوو هەزار و ٤٤ دۆلار.

لە هەرێمی کوردستان بەهای زێڕ بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٥ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٠ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٥ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٠ هەزار دینار.

 

 

 













گەلەری