سەردێڕ:

لە کام وڵات بە کەمترین کات دەتوانیت ببیت بەخاوەنی یەک ملیۆن دۆلار؟

PM:02:33:24/04/2023

20948 جار خوێندراوەتەوە

مرۆڤەکان بە بەردەوامی کار دەکەن و زۆرجار بیر لەو پارەیە ناکەنەوە کە لە ماوەی ساڵێکدا توانیویانە بەدەستی بهێنن، شرۆڤەکاران تویژینەوەیەکیان ئەنجامداوە کە ژمارەی ساڵانی پێویست بۆ کەسێک لە چەند وڵاتێکی جیاوازدا نیشاندەدات هەتا بتوانێت لەو وڵاتەی تێدا نیشتەجێیە یەک ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە.


شرۆڤەکاران پشتیان بە داتاو زانیارییەکانی ماڵپەڕی Picodi.com بەستووە و بەگوێرەی تێکڕای موچەی مانگانەی هەر وڵاتێک ئەنجامدراوە و ئەمانەی خوارەوە لیستی ئەو وڵاتانەن کە لە پێشەنگی ریزبەندییەکەدا بوون کە دەتوانرێت لەو ماوە دیاریکراوەدا یەک ملیۆن دۆلار کۆبکرێتەوە:

یەکەم: سویسرا ١٤ ساڵ و سێ مانگ

دووەم: سەنگافورە ١٦ ساڵ و ١١ مانگ

سێیەم: لۆگسەمبۆرگ ١٧ ساڵ و چوار مانگ

چوارەم: ئەمریکا ١٩ ساڵ و ١٠ مانگ

پێنجەم: ئاسلەندا ٢٠ ساڵ و ١١ مانگ

ئەمەش لەکاتێکدایە، ١٠٢ وڵات لە پۆلێنکارییەکەدا خراونەتەڕوو و تێیدا روسیا پلەی ٦٠ی گرتووە و دەتوانرێت لەماوەی ١٣٦ ساڵ و ١٠ مانگدا بڕی یەک ملیۆن دۆلار کۆبکەیتەوە. بەڵام سەبارەت بە وڵاتانی عەرەبی وڵاتانی کەنداو کە دەوڵەمەندن بەسەرچاوەکانی وزە لەپلەکانی سەرەتادا دێن و پۆلێنکردنیان بەم شێوەیە:

یەکەم: قەتەر ٢١ ساڵ و ٣ مانگ

دووەم: ئیمارات ٢٣ ساڵ و نۆ مانگ

سێیەم: عومان ٣٨ ساڵ و شەش مانگ

چوارەم: کوەیت ٤١ ساڵ و دوو مانگ

پێنجەم: سعودییە ٤١ ساڵ و ١٠ مانگ

هاوکات، لەڕاپۆرتەکەدا پۆلێنکردنەکە وڵاتی یەمەنی نەگرتووەتەوە ئەوەش لەکاتێکدایە جەزائیر لە پلەی ٩٦دا دێت کە دەتوانرێت لەماوەی ٣١٢ ساڵ و حەوت مانگدا بڕی یەک ملیۆن دۆلاری تێدا کۆبکرێتەوە و میسریش بە پلەی ١٠١ دێت بۆ کۆکردنەوەی ئەو بڕەپارەیە ٦٠٣ ساڵ و ٦ مانگ پێویستە و پاکستانیش وەک کۆتا وڵات لە پلەی ١٠٢دا دێت و ٦٢١ ساڵ و سێ مانگی پێویستە.













گەلەری