سەردێڕ:

بومەلەرزەیەکی بەهێز دوورگەیەکی نیوزلەندای هەژاند

AM:10:06:24/04/2023

2396 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای روپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی ٧.٣ پلە بەپێی پێوەری رێختەر ناوچەکانی دوورگەی کیرمادیکی لە نزیک نیوزلەندا هەژاندووە.


بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای روپێوی و جیۆلۆجی ئەمریکا بومەلەرزەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتردا روویداوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ناوەندی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی تسونامی لە زەریای هێمن رایگەیاندووە، هیچ ئەگەر و مەترسییەک لەسەر دروستبوونی تسۆنامی نییە لە کەنارەکانی رۆژئاوا و ئەمریکا و ئالاسکا و دوورگەکانی بەریتانیاش.

هاوکات، لە بەرواری ١٦ی ئازاری رابردووشدا بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی ٧.١ پلە بەپێی پێوەری رێختەر دوورگەی کیرمادیکی لە نیوزلەندا هەژاند.













گەلەری