سەردێڕ:

داوا دەکرێت کەمترین موچەى خانەنشینی لە عێراق زیادبکرێت

AM:09:19:24/04/2023

25608 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، کارئاسانى زیاتر بۆ توێژى خانەشینکراوەکان دەکەن و گرنگى زیاتریان پێدەدەن. داواش دەکرێت، کەمترین موچەی خانەنشینی بۆ ٨٠٠ هەزار دینار زیاد بکرێت.


محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ ماهیر حسێن رەشید، بەڕێوەبەرى دەستەى نیشتیمانى خانەنشینکراوەکان رایگەیاند، خانەنشینکراوەکان توێژێکى گرنگى کۆمەڵگەى عێراقن و بەردەوام دەبن لە گرنگى پێدانى زیاتر و کارئاسانیکردنى زیاتر بۆیان.

نووسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، سودانى بەڵێنیداوە هاوکاریى زیاترى خانەنشینکراوەکان بکات و هەماهەنگى پێویست دروستبکات لە نێوان نوسینگەکەى و دەستەى خانەنشینى نیشتیمانییدا.

قسەکانى سودانى لەسەر خانەنشینکراوەکان لەکاتێکدایە داواکراوە موچەى خانەنشینکراوەکانى عێراق زیاد بکرێت، بەشێوەیەک کەمترین موچە بکرێت بە ٨٠٠ هەزار دینار.













گەلەری