سەردێڕ:

باپیرەیەکی عێراقی لە رێگەى پەنجەمۆرەوە جەژنانە دەدات بە نەوەکانى

PM:11:40:23/04/2023

4320 جار خوێندراوەتەوە

باپیرەیەکی عێراقی بۆ ئەوەی نەوەکانی فێڵى لێنەکەن و دووبارە جەژنانەی لێ وەرنەگرنەوە، لە رێگەى پەنجە مۆرەوە جەژنانە بە نەوەکانى دەدات.


میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەو باپیرە کە ژمارەیەکى زۆر نەوەى هەیە و بەهۆی چوونە ناو تەمەنەوە یادەوەری خراپ بووە، لە جەژنەکانی رابردوودا هەندێک لە نەوەکانی زیاتر لە جارێک جەژنانەیان لێ وەرگرتووە.

ئاماژەیان بەوەداوە، بۆیە ئەم جەژنە بە بەرنامەى خۆیدا چووەتەوە و بۆ ئەوەى فێڵى لێنەکرێت، بڕیاریداوە بە پەنجەمۆر جەژنانە بدات بە نەوەکانى، لەو رێگەیەشەوە رێگرى لە فێڵى نەوەکانى کردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، باپیرەکە باری داراییی باشە، بەڵام بە وتەی خۆی پێێ ناخۆشە نەوەکانی چەند جارێک جەژنانەى لێوەربگرن، تاکو نەیکەن بە نەریت و نا دادپەروەریش لە نێوان نەوەکانیدا نەکات.













گەلەری