وەزیری رێگاوبان و دروستکردنی شارەکانی ئێران رایگهیاند، وەزارەتەکەی داواکارییەکی فەرمی لە حکومەتی سعودیەوە پێگەیشتوە کە هەفتانە سێ گەشتی ئاسمانی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا رێکبخەن، جگە لەو گەشتانەی کە بۆ حەج دیاریکراون.
میهرداد بەدرباش وەزیری رێگاوبان و دروستکردنی شارەکانی ئێران باسی لە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و شانشینی سعودیە کرد و ئاماژەی بەوەدا، "داوایەکی فەرمی سعودیەمان پێگەیشتووە کە هەفتانە سێ گەشتی ئاسمانی جگە لەوانەی بۆ حەج دیاریکراون ئهنجامبدرێن".
وتیشی، هەردوو وڵات ئیرادەی
پتەوی خۆیان راگەیاندووە بۆ ئەوەی هەموو هەوڵێک بدەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاشتی و ئاسایشی
ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی گشتی هاوکاریی ئابوری و
بازرگانی و وەبەرهێنان.
وەزیری رێگاوبان و
دروستکردنی شارەکانی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، لەم روانگەیەوە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی
هاوکارییەکان، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و سعودیە دهستپێدهكەنەوە، جگە لەو
گەشتانەی کە بۆ حەج دیاریکرابوون.
ئاماژەی بەوەشدا، دەسەڵاتی
فڕۆکەوانی سەر بە وەزارەتهكهی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بەڕێوەبردنی گەشتە ئاسمانییەکانی
نێوان ئێران و سعودیە.
دوێنێ ٢٢ی ٤ی ٢٠٢٣ عەبدولفەتاح
نەواب نوێنەری عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران رایگەیاند، ئێران و سعودیە لە
گفتوگۆکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عەمرە بەردەوامن.
رۆژی هەینی رێکەوتی ١٠ی ٣ی
٢٠٢٣ شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران و موسەید بن محەمەد
ئەلعەیبان وەزیری دەرەوەی سعودیە و فانگ یی ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمیتەی ناوەندی
حزبی شیوعی چین لە پەکینەوە راگەیاندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی رێککەوتنی سعودیە و
ئێران بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیندراوەکە، ئەو
دەستپێشخەرییە لەسەر داوای شی جین پینگ سەرۆکی چین بووە و پاڵپشتی لێکنزیکبوونەوەی
ئەو دوو وڵاتە و خواستی هەردوو وڵاتی لەسەر چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان کردووە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت سعودیه
٢ی كانوونی دووهمی ٢٠١٦ بهتۆمهتی تیرۆر ٤٧ كهسی لهسێدارهدا كه زانای ئایینی
شیعه مهزههبیان لە نێودا بوو و دوای ئهوهش بهرپرسانی ئێران به دوای یهكدا
كاردانهوهیان بهرامبهر سعودیه دهربڕی، دواتر ئاگر بهردرایه باڵیۆزخانهی
سعودیه له تاران و كۆنسوڵخانهی سعودیه له مهشههد.
ئەو دوو وڵاتە لە ماوەی
رابردووشدا چەندان جار لە عێراق کۆبوونەوە بە مەبەستی رێککەوتن و ئاماژەیان بەوەدا
نزیک بوونەتەوە لە رێککەوتن.