سەردێڕ:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: هاوڵاتیانمان لە سودان سەلامەتن

AM:11:12:23/04/2023

3168 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ١٤ هاوڵاتی عێراقی نیشتەجێی سودان لە خەرتوم رزگارکرکاون و گواستراونەتەوە بۆ ناوچەیەکی سەلامەت و هێلی گەرمی تەلەفۆنیان بۆ ئامادەکراوە لە ئەگەری پێویستییەک.


ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵێ عێراقی راگەیاند، ١٤ هاوڵاتی عێراقی لە خەرتومی پایتەختی سودان رزگارکراون لەسەر داواکاری خۆیان و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت لە ناوچەی بۆرسودان.

ئاماژەی بەوەشدا، لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ رزگارکردن و گواستنەوەی هاوڵاتییە عێراقییەکانی دیکەی سودان و بە درێژایی رۆژ هەمانەگن لەگەڵ هاوڵاتیانی عێراق لە خەرتوم.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێلی گەرمی تەلەفۆن ئامادەکراوە بۆ ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی لە سودان نیشتەجێن تاوەکو پەیوەندییەکانیان وەربگیرێت و وەڵامی داواکارییەکانیان بدرێتەوە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت لە رێکەوتی ١٥ی نیسان ململانێی چەکداری لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە خەرتومی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو وڵاتە دروستبوو.













گەلەری