دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، لەمانگی ڕابردوودا چەندین فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشت کردنیان بۆ چەندین بەرپرسى پلەباڵا ناردووە.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە مانگی ڕابردوودا ٤١ فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشت کردنیان بۆ کەسانی پلە باڵا دەرکردووە لە رێگەى دادگاکانەوە.
باسی لەوەشکردووە، ٢٢٣ دۆسیەی ئاشکراکردنی گەندەڵیان هەبووە، زیاد لە
١٠٠ کەسیش لەکاتی ئەنجامدانی پێشێلکاریدا دەستگیرکراون.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە کاتی دەستبەکاربوونی محەمەد شیاع سودانی
سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی بە هاوڵاتیان دا رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە پێشینەی
کارەکانی حکومەتەکەی دەبێت و لە چەند رۆژی رابردووشدا سەرۆکی پێشووی وەقفی سونی بە
تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کرا.