ئەمینداری گشتی ناتۆ هۆشداریدا لە زیادبوونی ململانێکانی چەکی ئەتۆمی و دەڵێت،"دەبێت خۆمان بۆ کردەوە لە جیهانێکی مەترسیدارتردا ئامادە بکەین".
ئەمڕۆ شەممە، یانس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، هۆشداریدا لەبارەی زیادبوونی چاوەڕوانییەکان بۆ سەرهەڵدانی شەڕی ئەتۆمی لە هەر ساتێکدا و وتی،"دەبێت خۆمان بۆ کردەوە لە جیهانێکی مەترسیدارتردا ئامادە بکەین".
ناتۆ باسی لەوەشکرد، جیهان بەهۆی ململانێی خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی رووبەڕووی
مەترسی دەبێتەوە.
وتیشی، چین لە ساڵی ٢٠١٨دا ٢٠٠ کڵاوەی ئەتۆمی هەبووە و دەیەوێت تا ساڵی
٢٠٣٥ ژمارەکە بگەیەنێتە ١٥٠٠ کڵاوە و روسیاش بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە رەنگە پەنا
بباتەبەر چەکی ئەتۆمی.
ئامارە فەرمییەکان دەریدەخەن، تەنیا نۆ وڵات لە جیهاندا توانای ئەتۆمییان
هەیە و زۆربەیان دوژمنایەتییەکی توندیان لەگەڵ یەکتردا هەیە کە بریتین لە ئەمریکا،
چین، روسیا، کۆریای باکور، پاکستان، هیندستان، ئیسرائیل، فەرەنسا و بەریتانیا.
هەر بەپێی ئامارەکان، ئەمریکا خاوەنی گەورەترین جبەخانەیە بە حەوت هەزار کڵاوەی
ئەتۆمی، دوای ئەویش روسیا شەش هەزار و ٥٠٠ کڵاوە و چین ٤٠٠ کڵاوە و بەریتانیا و فەرەنسا ٣٠٠ کڵاوە
و پاکستان و هیندستان هەریەکەیان ١٥٠
کڵاوە و ئیسرائیل ٨٠ کڵاوە و کۆریای باکور ٢٠ کڵاوەی ئەتۆمییان هەیە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای جەنگی دووەمی جیهانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
بە بۆمبی ئەتۆمی ژاپۆنی بۆمباران کردوو هەردوو شاری هێرۆشیما و ناکازاکی تەختی زەوی
کرد.