بەهۆی بارانی بەهێزەوە لافاو پارێزگای ئەدەنەی لە باکوری کورستان گرتوەتەوە و بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبوو.
دوای دوو رۆژ لە باران بارینی بەهێز، لافاو پارێزگای ئەدەنەی گرتوەتەوە و بووەتە هۆی وەستانی هاتوچۆ لەو شارەدا و بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان چەند ئۆتۆمبێلێک ژێر ئاو کەوتون.
زیدان کەرالار، سەرۆکی شارەوانی ئەدەنە
رایگەیاند، شارەکە بارانێکی لەناکاو و چاوەڕوان نەکراوی بەخۆیەوە بینیوە و تا ئێستاش
هیچ راپۆرتێک لەبارەی زیانی گیانی و ماددییەوە نەبووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا
بەهۆی لافاوەوە لە پارێزگای مەڕەشی باکوری کوردستان کەسێک گیانی لەدەستدا و ٤٤ کەسی
دیکەش بەهۆی لافاوەکە زیانی گیانیان بەرکەوت.