کۆشکی کریملین رایگەیاند، سەرۆکی روسیا و شازادەی جێنشینی سعودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا گفتووگۆیان لەبارەی بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی نرخی نەوت کردووە.
کۆشکی کریملینی روسیا راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا باسیان لە کاریگەری بڕیاری ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەسەر جێگیری بازاڕی نەوت کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا هەردوولا رێککەوتوون لەبارەی
ئەوەی هاوکاری یەکدی بکەین بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە بازاڕی نەوتدا.
باسی لەوەشکردووە، روسیا و سعودیە رێککەوتوون لەسەر بنەمای خاڵە
خاوبەشەکانیان هاوکاری یەکدی بکەن لە بوارە جیاوازەکاندا.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، ،
هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند،
بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و
راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕوودا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت کەمدەکەنەوە.
باسیان لەوەشکرد، ئەو هەنگاوەیان
بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند وڵاتێکی بەرهەمهێنی نەوت دەگرنەبەر بەشێوەیەک دژنەیەتەوە
لەگەڵ سیاسەتی پێشووی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
پاش بڕیارەکەی ئۆپیکیش
بانکی گۆڵدمان ساکس پێشبینیکرد، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە کانونی یەکەمی
٢٠٢٣دا ببێتە ٩٥ دۆلار و لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزبێتەوە.
رێکخراوی وڵاتانی سەرچاوەی
نەوت ناسراو بە "ئۆپیک" لە ساڵی ١٩٦٠ لە بەغدا لەلایەن نوێنەرانی دامەزرێنەری
سەرەکی رێکخراوەکە پێکهات کە بریتیبوون لە ئێران و عێراق و کوێت و سعودییە و ڤەنزوێلا،
بارەگای سەرەکی رێکخراوەکەش لەشاری ڤیەننایە لە وڵاتی نەمسا.
رێکخراوی ئۆپیک لە ئێستادا
لە ١٤ وڵات پێکهاتووە ئەوانیش: جەزائیر، ئەنگۆلا، کینیای کەمەرەیی، گابۆن، ئێران،
عێراق، کوێت، لیبیا، نێجیریا، عومان، کۆماری کۆنگۆ، سعودییە، ئیماڕات، فەنزوێلا.